ئاسمانی بۆقەکانی سلێمانی و بازەکەی پارتی

بۆ زانا عەبدوڕەحمان

ئەڵێن بازێک بڕیاریدا بە ھەموو ئاسمانی وڵاتدا بفڕێت،کاتێک ویستی وچان بدات لە سەر لێواری بیرێک نیشتەوە،لەوکاتە بۆقێکی سەوزی تۆخی لە ناو بیرەکەدا بینی کە بەدەم قیڕەقیڕەوە لە بازەکەی پرسی:چی وا ماندووی کردویت؟ بازەکەش لە وەڵامدا دەڵێت دەمەوێت ئاسمانی وڵات تەی بکەم بۆقەکەش لەناو بیرەکەدا دەڵێت ئێ خۆ ئاسمان یەک مەترە!! ئێوە ڕێک لەو بۆقە دەچن ھەموو ئاسمان لاتان مەترێکە،ئێوە ھەرکەس وەک خۆتان سەوز نەبێ لێتان دەبێتە باز و لێی دەترسن

پێتان وایە لەو بیری جەھلەوە دەتوانن چەندی تر ئاسمان بکەنە مەترێک! ئێستا گۆڕان،نیوەی یەکێتی و ڕەخنەگرانتان لێ بۆتە باز دەتانەوێت دەسەڵاتی ناشرین و شێواوتان لە پشت جوانی سلێمانیەوە بشارنەوە دەتانەوێت سلێمانی ھەر برسی بێ و ھەر لە دوا بێ و ئێوەش ھەر قوماری سەخیفانەی پێوە بکەن!!

دەتانەوێت لەسەر سنگی ڕەقی ماندووی سلێمانی چەند دەیەی تر خۆتان تێرو جوانی ئەو شارە ھەڕاج کەن! دواجار

نە بارزانی

نە کوڕەکانی پێویستیان بە بەڵێ نیەو ئارەزووی «نەخێر»دەکەن

نەخێر بۆ خۆفرۆشتن

نەخێر بۆ وڵات ھەڕاج کردن

نەخێر بۆ خیانەت کردن

نەخێر بۆ تۆو ئەو بۆقە لەبیرکەوتوانەی ئاسمان لە ئەندێشەی بچوکیاندا تەنیا مەترێکە

 

Back to top button