کۆرۆنا ؛ فڕۆکەیەکی سوپای ئاڵمانیا بە 128 سەرنشین لە چینەوە لە فرانکفۆرت نیشتەوە
فڕۆکەیەکی سوپای ئاڵمانیا کەبە 128 سەرنشین لە هاووڵاتیانی ئاڵمانیایی و چەند ولاتێکیتر لە شاری ( ووهانی چین )ی سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەستی بە گەشتەکەی کردبوو ، ئێوارەی رۆژی شەممە لە فڕۆکەخانەی فرانکفۆرت نیشتەوە .
بە پێی هەواڵی ئاڵمانیا ، بە پێی پلانی پیشوو دەبوو ئەو فڕۆکەیە لە فڕۆکەخانەی مەسکۆ بە شێوەی کاتی بۆ بەنزین تێکردن بنیشێتەوە بەڵام لە کاتی نیشتنەوەدا ، رووسیا ئیزنی نەدا هەربۆیەش ئەو فڕۆکەی سوپای ئاڵمانیا بە ناچاری رووی کردە فڕۆکەخانەی هێلسنگی و لە دوای تێکردنی بەنزین بەرەو فڕۆکەخانەی فرانکفۆڕت وەڕێ کەوت .