سەرۆک وەزیرانی کاربەرێکەری عێراق ، پیرۆزبایی لە شوێنگرەوەکەی خۆی دەکات
لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە محەممەد تەوفیق عەلاویەوە ، عادل عبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی کاربەرێکەری عێراق پێرۆزبایی خۆی ئاراستەی جێگرەوەکەی دەکات کە ڕاسپێردراوە بۆ پێک هێنانی کابینەی نوێی حکومەت .
هاوکات عادل عەبدولمەهدی ڕایدەگەیەنێت من متمانەم بە تواناکانی تەوفیق عەلاوی هەیەو دەشزانم چ ڕۆلێکی هەبوو لە روخاندنی دیکتاتۆری سەدام حسێن دا .
عەبدولمەهدی ناشیشارێتەوە حکووومەتەکەی بە پیلانێکی قێزەون و ناکۆکی لایەنە سیاسیە کان شکستی هێنا بەڵام هیوادارم هەمان سیناریۆ بۆ حکومەتەکەی عەلاوی دانەرێژرێت .