لە گەڵ هێرشی نوێی هێزەکانی سووری بۆ ئەدلیب کێشەی پەنا بەری روو لە زیاد بوون دەکات

بە شار ئەسەد بە پشتیوانی رووسیا هێرشێکی بەرفراوانی لە دژی هاووڵاتیانی خۆی لە ئەدلیب دەست پێکردووە ، سەدان هەزار کەس لە ئیستادا لەوشارەدا گەمارۆ دراون یا لە کاتی ڕاکردن دان ، هاوکات تورکیا باس لەوە دەکات بە هۆی ئەم هێرشە،  ئاپۆرایەکی زۆری جەماوەری روویان لە سنوورەکانی ئەو وڵاتە کردووە .

 

ئێشپیگێلی ئەڵمانی لەمبارەوە دەنووسێت بەشار ئەسەد بەو هێرشە دەیەوێت دووایین سەنگەرەکانی دژبەرانی خۆی لە دوای 9 ساڵ بخاتەوە ژێر دەسەڵاتی خۆی .

 

چاودێری مافی مرۆڤی سووری کە ئۆفیسەکەی لە لەندەنە ، رۆژی شەممەلەو بارەوە دەنووسێت ، رووسیا پشتیوانی لە دیکتاتۆری سووریا دەکات ، هەروەها توانباری دەکات بەوەی نەخۆشخانەکان و نانەواخانەکانیشی لە شاری ئەریحای سووریا بۆردومان کردووە کە دژی یاساکانی جەنگییە و تا ئیستا 10 کەسی سڤیلیش کوژراون .

بەڵام وەزارەتی دەرەوەی رووسیا تاونەکانی ئاراستە کرا و ڕەد دەکاتەوە

Back to top button