وا بڕیارە ئەم هەفتەیە یاسای چاکسازی واژۆ بکرێت
بە پێی لێدوانێکی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وا بڕیارە لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا یاسای چاکسازی واژۆ بکرێت و ماوەی جێبەجێکردنی یاساکەش بە ڕاگەیاندن بکرێت .
هەرلەمبارەوە ئومێد خۆشناو ، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت هۆکاری دوواکەوتنی واژۆکردنی یاسای چاکسازی لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە ، سەرۆکی هەرێم کوردستان لە کۆربەندی داڤوس بەژداری کردووەو لە کوردستان نەبووە .
هەروەها جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمبارەوە گووتی لە دوای ئەوەی یاسای چاکسازی پەسەند کرا ، لە ماوەی 90 رۆژ دەچێتە بواری جێبەجێکردن و فەرمانەکەی دەدرێتە ناوەندەکان.