عەبباس : هەموو پێوەندییەکانمان لە گەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل کۆتایی پێدێنین

سەرۆکی خۆبەرێوەبەری فەلەستین وەک کاردانەوەیەک بۆ ( سەودای سەدە) هۆشداری دەداتە ئیسرائیل و ئەمریکا و دەلێت هەموو پێوەندییەکانیان لە گەڵ کۆتایی پێدینین .

 

مەحمود عەبباس لە دەستپێکی کۆبوونەوەی بە پەلەی یەکێتی عەرەب لە قاهیرە هاوکات کە هەڕەشەی پچڕانی هەموو پێوەندییەکان دەکات لە گەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل ، دەلێت ئەو ڕێکەوتنەی نێوان ئەو دوو وڵاتە مەحاڵە سەر بگرێت .

 

جێگەی ئاماژەیە ، چاودێرانی سیاسی لەمبارەوە دەڵێن ، مەحموود عەبباس لە ساڵی 2017 ئەو کاتەی ئەمریکا باڵیۆزخانەی گوازتەوە ئورشەلیم هەمان هەڕەشەی کرد بەڵام هیچکات نەچووە بوواری کردارەوە

Back to top button