ئۆجه‌لان: ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كۆیه‌ داوه‌تنامه‌یه‌ بۆ شه‌ڕی دراوسێیه‌ك

خواكوڕك

عوسمان ئۆجه‌لان برای عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی دامه‌زرێنه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، “ەخشەی ناوچەكە گۆڕانكاری بەسەردا دێت و، ساڵی دابێ بۆ میللەتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ساڵێكی قورس دەبێت”.

عوسمان ئۆجه‌لان، یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه‌ كه‌ ئێستا به‌هۆی بوونی رای جیاواز و نه‌چوونه‌ ژێر هه‌ژموونی ئێران له‌و حزبه‌ وه‌لانراوه‌ ده‌ڵێـت، “ئەوه‌ی لە كۆیە رووی دا بەرانبەر بە حزبی دیموكرات بەشێكە لەو گۆڕانكارییه‌”.

ئۆجه‌لان به‌مالپه‌ڕی فه‌رمی پارتی راگه‌یاندووه‌، “تا دێت كات كەم دەبێتەوە بۆ گۆڕینی نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەوهۆیەوە ئاڵۆزیی سیاسی و ئابووری لە رۆژهەلآتی ناوەڕاست زیادی كردووە، میللەتانی ناوچەكە بە كورد و عەرەب و تورك و فارسەوە ماندوو دەبن بەهۆی گۆڕینی نەخشەی ناوچەكە”.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، “ساڵی دابێ ساڵێكی قورس دەبێت بەهۆی ئەو گۆڕانكاریانەی دەكرێت، چونكە پێویستە میللەتانی ناوچەكە بە نەخشەی تازەی ناوچەكەیان رازی بكرێن”.

عوسمان ئۆجه‌لان له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی كۆیه‌ پێیوایه‌، “ئەوەی شەوی رابردوو بەرانبەر حزبی دیموكراتی کوردستان كرا و ژمارەیەك كادیر و پێشمەرگەیان شەهید و بریندار بوون، ئەوە وەك داوەتنامەیەك بوو بۆ حزبەكانی رۆژهەڵات و پێیان دەڵێ، ئێوەش هەستن بۆ دروستكردنی ئاڵۆزی لە نێو ئێراندا”.

ده‌شڵێت، “پێموایە ئەو تەقینەوە و كردارە تیرۆریستیانە لە هەرشوێنێك بكرێت هەر داعش دەیكات ئینجا لە توركیا بێت یان لە هەرێمی كوردستان، مەرجیش نییە داعش خۆی بیكات، بەڵكو لە رێگەی پەكەكەوە یان لە رێگای جەماعەتی گولەنەوە بێت، گرینگ ئەوەیە ئەوان دەیانەوێ ئامانجەكەیان بپێكن”.

ئۆجه‌لان روونكلادنه‌وه‌ی زیاتریدا له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ و گووتی، “رووداوەكەی كۆیە من بە دوو هۆكار دەیزانم ئەنجام درابێت، جا یان دەستی حكوومه‌ته‌ نه‌یاره‌كه‌ی ئه‌و حزبه‌ی تێدایه‌، یان گرووپی تیرۆریستی داعش بووە، چونكە بەرنامە هەیە گۆڕانكاری بكرێت و هەموو دەوڵەتانی ناوچەكە بگرێتەوە، لای هەموو لایەكیش ئاشكرایە (دۆناڵد تره‌مپ) دژی ئێرانە و ئەوانەیشی دەیانەوێ نەخشەكە بگۆڕن چاویان بڕیوەتە ئێران بۆ ئەوەی لەوێیش گۆڕانكاری بكرێت”.

Back to top button