بەڤیدیۆ:بەهۆی محموود سەنگاوی و لاهور جەنگی رێگا نادەن غاز بگاتە كارگەكانی شاری هەولێر
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە دەزگا ئەمنیەكانی سلێمانی رایگەیاندووە، هۆكاری گران بوونی غاز لە شاری هەولێر بۆ ئەوە دەگەرێتەوە، كە تەندەری گواستنەوەی غاز لە كوردستاندا بۆ چەند كەسێكی تر دەرچووە، محموود سەنگاوی و لاهور جەنگی رێگری دەكەن لە هاتنی غاز بۆ شاری هەولێر و دهۆك”.
سەرچاوەكە ئەوەش ئاشكرا دەكات بە هۆی ئەوەی هێزی دژە تیرۆری یەکێتی رێگە لە هاتنی غاز دەگرن چونکە تەندەری گواستنەوەی غاز بۆ مەحمود سەنگاوی و لاهور شێخ جەنگی دەرنەچووە، بۆیە رێگە لە هاتنی غاز بۆ هەولێر و دهۆک دەگرن و شەڕو گێچەڵ بەو بازرگانە دەکەن کە تەندەرەکەی بۆ دەرچووە.
هەروەها سەرچاوەكە باس لەوەش دەكات تەنانەت دژی تیرۆری یەکێتی بازرگانەکەیان رفاندووە و زۆریشیان لێداوە.
هەروەها بەگوێرە بەڵگەنامەی تۆمار كراو لەم ڤیدیۆیەدا دەبینرێت لە کورموری دەڤەری گەرمیان بە ئاشکرا رێگری لە هاتنی غاز دەگیرێت بۆ هەولێر و دهۆك.