مێووژ بخۆن، چارەی ئەم نەخۆشیانەتان بۆ دەكات

مێوژ یەكێكە لە پێكهاتە بە سوودەكان لەڕووی تەندروستی و جوانیەوە، هەربۆیە گرنگە بایەخێكی تایبەتی پێبدەین و منداڵەكانیشمان فێری خواردنی بكەین، دەكرێت مێوژ بەتەنها بڕێكی لێ بخورێت، یان تێكەڵی خواردنەكانی دیكە بكرێت وەك كێك یان نانی بەیانی.

سوودەكانی مێوژ چییە؟

1. بۆ خانمانی دووگیان مێوژی رەش بەسوودەو یارمەتی كۆرپەلە دەدات، بە تەندروستی گەشە بكات، بەڵام ئەگەر شەكرەت هەیە باشترە پرسی پزیشك بكەیت.

2. مێوژ كاریگەری لەسەر جوانی پێست هەیە، چونكە توندی دەكاتەوەو ساف و گەشاوە دەریدەخات.

3. یارمەتیدەرە بۆ ئەو كەسانەی ئارەزووی سێكسیان لەدەستدەدەن، وزەیەكی باشیان پێدەبەخشێت.

4. سوودێكی زۆری هەیە بۆ ئەو كەسانەی كەم خوێنن، یان لەكاتی سوڕی مانگانەدا وزە دەبەخشێت بە لەش.

5. جەستەی منداڵ چاڵاك دەكات، هاوكات سەرنجی بەهێزدەكات و دەتوانێت باشتر كۆشش بكات.

6. رۆژانە خواردنی مێوژ، دەبێتە هۆی بەهێزكردنی یادگای مێشك و چاڵاككردنی.

 

 

Back to top button