ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەرزبووەوە

ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر لە هەفتەیەکە وڵاتیج چین و بەشێک لە وڵاتانی دیکەی جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵکردووە و ژمارەی گیان لەدەستدان و تووشبووانیش لە هەڵکشاندایە.
بەپێی دواین ئاماری گیان لەدەستدان و تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆرنا، تا ئێستا ٣٠٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ١٥ هەزار کەسیش تووشبووی ڤایرۆسەکەن.
ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ئێستا ٢٧ وڵاتی جیهانی گرتووەتەوە و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش بەهۆی مەترسی ڤایرۆسەکە و پەرەسەندنی باری نائاسایی ڕاگەیاندووە.
Back to top button