بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە چیـن بۆ 304 کەس و توشبوونی زیاتـر لە 14 هەزار کەس
کۆماری چیـن ئەمڕۆ یەك شەممە ڕایگەیاند ژمارەی گیان لە دەست دانی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ 304 کەس بەرزبویەوە و ژمارەی تووشبوان گەیشتە 14380 کەس و ئاماری نوێی حاڵەتەکانی گیان لە دەستدان هەمووی لە هەرێمی هۆبـی کە ناوندی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە بوو تۆمار کراوە.
لە ڕاپۆرتە هەواڵیەکان هاتووە کە ئەم ڤایرۆسە کوشندەیەی لە شاری ئۆرهانی بەشی ناوەڕا.ستی چیـن بەدیارکەوت بە ماوەی کەمتر لـە 3 هەفتە گواسترایەوە بۆ دەیان ووڵات و لەم بارەیەوە ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی ڤایرووسی کۆرۆنای بە پـەتایەکی مەرسیدار ناوزەندکرد.
سەرچاوە : الغــد برێس