بەڤیـدیۆ .. فڕۆکەی درۆنی چینی سەرکۆنەی ئەو کەسانە دەکات کە دەمامکیان بەکار نەهێناوە بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا

دەسەڵاتدارانی چیـن لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی خێرا و نـا ئاسـایی و بـۆ پێدانی ڕێنمایی و سەرکۆنەی ئەو کەسانەی کە دەمامکیان بەکارنەهێناوە لە گوندەکان و لەسەر شەقامەکانی شارە گەورە و جەنجاڵەکان هەڵسان بە بکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و لەڕێ ئەم فڕۆکانە داوای لە خەڵك دەکات دەمامك بەکاربهێنن و بگەڕێنەوە ماڵەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە بۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە ئامۆژگاری بە خەڵك دەدات و پێیان دەڵێت ” بەڕێـز داوامان لێ کردوون لە ماڵەوە بـن بۆ چی لە دەرەوەی ؟ ئێستا ئەم فڕۆکەیە چاودێریت دەکات و هەر ئێستا دەمامك بەکار بهێنە “.

سەرچاوە : ستیپ نیوز

 

Back to top button