به‌ وێنه‌.. وه‌زاره‌تی كاره‌با هه‌ڵمه‌تی بڕینی كاره‌بای زێده‌ڕۆیی ده‌ست پێكرد

ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی 2/2/2020 له‌ شاری هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تی بڕینی زێده‌ڕۆیی سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با ده‌ستی پێكرد.

 دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زیر كاره‌با و وه‌زیری ناوخۆ و پارێزگاری هه‌ولێره‌وه‌ راگه‌یه‌نرابوو، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ له‌گه‌ره‌كی مامۆستایان ( ئه‌مین عامه‌كان) و گه‌ڕه‌كی (وه‌زیران) ده‌ستی پێكرد، كه‌ پێشتر راگه‌یه‌نرا كه‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ له‌و گه‌ڕه‌كانه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كه‌ن كه‌ قه‌باره‌ی خانووه‌كانیان گه‌وره‌یه‌و له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا به‌ ده‌ستڕۆشتوو ناو ده‌برێن، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا “نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مد” قایمقامی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دابه‌شكردنی كاره‌با و به‌ڕێوه‌به‌رای گشتی كاره‌بای هه‌ولێر و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ كارمه‌ندان و ئه‌ندازیارانی كاره‌با و هێزه‌كانی ناوخۆ ئاماده‌یبوون، باس له‌ ئامانجی سه‌ره‌كی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ كرا بۆ باشكردنی دۆخی كاره‌با و زیادبوونی كاتژمێره‌كانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان و جێبه‌جێكردنی دادپه‌روه‌ری له‌دابه‌شكردنی كاره‌بادا.

له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای هه‌ولێر سوپاسی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كرد كه‌ له‌ماوه‌ی 2 مانگدا سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌كانی كاره‌بایان كردووه‌و گرفت و كێشه‌كانی كاره‌باكانیان چاره‌سه‌ر كردووه‌.

 هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: له‌ 2 مانگی رابردوودا به‌هه‌زاره‌ها هاوڵاتی كه‌ خانووه‌كانیان سه‌رپێچی بووه‌و پێوه‌ریان نه‌بووه‌ سوودیان له‌و بڕیاره‌ وه‌رگرتووه‌ كه‌ پێوه‌ری كاره‌بایان بۆ دانراوه‌ ئه‌مه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی سه‌دان هاوڵاتی كه‌ گرفتی پێوه‌ریان هه‌بووه‌ گرفته‌كانیا چاره‌سه‌ر كراوه‌.

هه‌ڵمه‌تی بڕین و نه‌هێشتنی سه‌رپێچیه‌كانی كاره‌با له‌هه‌رسێ پارێزگای كوردستان و ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌ست پێده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا كارئاسانی بۆ ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و هاوبه‌شانه‌ی كاره‌با كرا كه‌ كێشه‌و گرفتیان له‌ پێوه‌ره‌كانی كاره‌بادا هه‌بوو ، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك رێوشوێنی یاسایی و دارایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گیرێته‌به‌ر كه‌ به‌زێده‌ڕۆیی كاره‌بایان راكێشاوه‌ یاخود ده‌سكاری پێوه‌ره‌كانیان كردووه‌.

22

337 

Back to top button