شوان زراری : سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان چەند پرسێكی گرنگ تاوتوێ ده‌كات

بڕیارە سبەی دووشەممە، لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی راسپاردەکانی پەرلەمان بۆ شایستە داراییەکانی جووتیاران کۆ ببێتەوە و دواتر راسپاردەکان بنێردرێنە ئەنجوومەنی وەزیران.

شوان زراری، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە لیژنەی کشتوکاڵ به‌ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك)ـی رایگەیاند: سبەی دووشەممە 3-2-2020، لیژنەکەمان لەسەر ئامادەکردنی راسپاردەکان کۆ دەبێتەوە و دوای ئەوەی راسپاردەکان تەواو بوون، رادەستی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکرێن بۆ ئەوەی بۆ جێبەجێکردنیان بدرێنە حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

زراری گوتیشی، یەکێك لە راسپاردەکان تایبەتە بە پێکھێنانی لیژنەیەکە بۆ ئەوەی حکوومەت لیژنەیەك پێك بھێنێت بۆ وەرگرتنەوەی شایستە دارایەکانی جوتیاران.

ووتیشی: “یان لیژنەیەکی تایبەتی بۆ پێک دەھێنرێت، یان دەخرێتە سەر بەرنامەی گفتوگۆکانی ھەولێر و بەغدا و لیژنەی دانوستانکار بیکاتە تەوەرێکی سەرەکیی گفتوگۆکان،وه‌ك ده‌زانن حکوومەتی عێراق شایستەی دارایی سێ ساڵ جووتیارانی لایە و بڕەکەی نزیکە٥٦٠ ملیار دینارە.

Back to top button