سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی سوید لە عێراق دەکات
رۆژی یەك شەممە 2020/2/2 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە لارس رۆناس باڵیۆزی نوێی سوید لە عێراق کرد.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی ئێستای عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و سوید کرا و ھەردوولا پێداگریان لەسەر پێویستیی سەقامگیربوونی عێراق و ناوچەکە کردەوە.
باڵیۆزی سوید ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ گەشەپێدانی پەیوەندیی بارزگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هاندانی وەبەرهێنەرانی وڵاتەکەی بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان دەربڕی.
سەرۆکی حکومەت هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزی نوێی سوید لە ئەرکەکەیدا خواست و ستایشی رۆڵ و بەشداریی سوید لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش کرد.