له‌ به‌دوا داچوونێكدا ده‌زگای میدیایی خواكوڕك هۆكاری گرانبوونی غاز له‌ هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات

 

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ دوو هه‌فته‌ی رابردوو غازی شلی مالان به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ كارگه‌كانی تایبه‌ت به‌ غاز و بازاڕه‌كان كه‌می كرد، ده‌زگای میدیایی خواكوڕك له‌ به‌دوا داچوونێك هۆكاری كه‌م بوون و گران بوونی غازی ئاشكرا ده‌كات.

خواكوڕك له‌ ئه‌نجامی به‌دوا داچوونه‌كه‌ی ئاشكرای ده‌كات كه‌ مانگی رابردوودا، ته‌نده‌ری كاركردن له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆری چه‌مچه‌ماڵ نوێكراوه‌ته‌وه‌، پێشتر كه‌سێك به‌ ناوی نه‌وشیروان نزیكه‌ له‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ، به‌ڵام ئێستا بۆ كه‌سێكی دیكه‌ به‌ناوی شێخ به‌كر ده‌رچووه‌، كه‌ نووسینگه‌كه‌ی له‌ گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری شاری سلێمانییه‌ و كادری یه‌كێتیه‌.

لێسه‌ندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كاركردن له‌و كه‌سه‌ی كه‌ به‌ناوی نه‌وشیروانه‌ و له‌ ئاسایشی یه‌كێتی بووه‌ له‌ سنوری گه‌رمیان، وای كرد كه‌ كێشه‌ بكه‌وێته‌ نێوان كه‌سی دووه‌می و ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كردووه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایش دواجار بووه‌ هۆی رێگری كردن له‌ هه‌نارده‌كردنی غاز بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به‌ تایبه‌ت سنوری دهۆك و هه‌ولێر. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ته‌قه‌ له‌ كه‌سێك ده‌كرێ به‌ ناوی عه‌بدولره‌حمان.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ سنووری چه‌مچه‌ماڵ كێشه‌ی زۆر له‌ گواستنه‌وه‌ی غازی شل كرا و ده‌یانه‌ویست كۆمپانیاكه‌ی شێخ به‌كر كاره‌كانی رابگرێت، به‌ڵام شێخ به‌كر سوور بوو‌ له‌سه‌ر كاركردن له‌و شوێنه‌، بۆیه‌ به‌رپرسانی ئه‌ولا بێزار بوون‌، دواجار هێزێكی ده‌مامكداریان نارد، شێخ به‌كر و كه‌سێكی دیكه‌یان به‌ناوی سۆران له‌ناو ئۆفیسه‌كه‌ی له‌ گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری شاری سلێمانی رفاندووه‌.

 

شه‌وی رابردووش، هه‌ر ئه‌و هێزه‌ به‌ڵام به‌بێ ده‌مامك و به‌ روون و ئاشكرا رێگریان له‌ تانكه‌ره‌كانی LGPی كردووه‌ غازی شل بگوازنه‌وه‌ هه‌ولێر.

Back to top button