لە زیادکردنێکی ئاشکرا شارەوانیی هەولێر گەراجێكی گەورەی ئۆتۆمبێل بەكرێ دەدات به ڕووبهری 6890 مهتر دووجا
بەمەبەستی کەمکردنەوەی ڕۆتین و واستە لە دامو دەزگاکانی حکومەت، لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەت، بەڕێوەبەریەتی شارەوانی هەولێر لە زیادکردنێکی ئاشکرا گەراجی وەستانی ئۆتۆمبێل بە کرێ دەدات.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاندووە كه گەراجێكی گەورەی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری شاری هەولێر لە رێگەی زیادكردنی ئاشكرا (موزایەدە) بەكرێ دەدات، لە رێگەی ئەم ئاگادارییەوە و بۆ ئەوەی شەفافیەتی زیاتر هەبێت و دەرفەتی بەشداریكردنیش بۆ هەموو كەس بڕەخسێت.
لە ئاگاداری نامەی شارەوانی هەولێرد هاتووە:” شارەوانیی هەولێر ئاگاداری هاووڵاتییان دەكاتەوە كه پارچە زەویی موڵك، بە ژمارەی (1436,801 / 117 ک 45 وارش) (5 / 354 ک 45 وارش) بە رووبەری 6890 م2، بۆ ماوەی 3 ساڵ بەكرێ دەدات، هەر كەس ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە، پێویستە سەردانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بكات.
مەرجەكان:
1-تەواوی مەرجەكانی بەكرێدان كە لە یاسای ژمارە (32)ی ساڵی (1986)ی عێراقی هاتووە.
2-دانانی بارمتەی یاسایی بەشێوەی سەفتەجە لە بانكی دێدەوان بە گوژمەی (420،000،000) چوارسەد و بیست ملیۆن دینار.
3-هەر كەسێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە با سەردانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، بەشی ژمێریاری بكات.
رێككەوت: رۆژی چوارشەممە 5/2/2020
-كات: 12ی نیوەڕۆ دەست پێ دەكات
-ژمارەی زەوی: (1436,801 / 117 ک 45 وارش) (5 / 354 ک 45 وارش)
-رووبەر: 6890م2
-جۆری بەكارهێنان: گەراجی ئۆتۆمبێل (لەنگە)
-ماوەی بەكرێدان: بۆ 3 ساڵ