بەوێنە: لەنێوان پارێزگای دهۆک و هەولێر ڕێگایەک بەستاندارتی بەرزی جیهانی بەڕووی هاوڵاتیان کرایەوە
دوای ئهوهی حكومهتی ههرێمی كوردستان بڕیاری دهست پێكردنهوهی پڕؤژهكانی خزمهت گوزاری راگهیاند، له سنوری قهزای بهرده ڕهش پڕۆژهی دروستكردنی رێگایهكی سهرهكی بهرهو كۆتای دهچێت و بەڕێوەبەری پڕۆژەی دروستكردنی رێگای نێوان گۆپاڵ بۆ رۆڤیا، دەڵێ، ئەمڕۆ 12 كیلۆمەتری دیكەی رێگای نێوان گۆپاڵ بۆ رۆڤیا دەكرێتەوە و شوفێران دەتوانن هاتوچۆی پێدا بكەن.
لهو بارهیهوه ئهندازیار كامیران عەبدوڵڵا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگهیاندووه: “ئەمڕۆ یەكشەممە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی رێگاوبان و، بەڕێوەبەری فەرمانگەی رێگا و پردەكانی پارێزگای دهۆك و قایمقامی بەردەڕەش و بەڕێوەبەری شارەدێی رۆڤیا، قۆناغی دووەمی رێگای نێوان گۆپاڵ بۆ رۆڤیا كە 12 كیلۆمەتر دەبێت، بە رووی شوفێراندا دەكرێتەوە”.
ئهو ئهندازیاره راشیگهیاندووه كه: ” 22 كیلۆمەتر رێگای سەرەكییە و لە 7 ئۆڤەرپاس و 90 قەنتەرە پێكدێت، 15 كیلۆمەتریش رێگای كاتییە، پێشتر لە 18ی 9ی 2019 بەشێكی رێگاكە كە 5 كیلۆمەتر بوو، بە رووی هاووڵاتیاندا كرابووەوە، كۆی گشتی رێگای كراوه 17 كیلۆمهترهو له داهاتوویهكی نزیك تهواوی رێگاكه به رووی هاوڵاتیان دهكرێتهوه.
شایەنی باسە، پڕۆژەی دروستكردنی رێگای جووتسایدی نێوان رۆڤیا بۆ گۆپاڵ، بە پڕۆژەیەكی ستراتیژیی نێوان شاری دهۆك و هەولێر هەژمار دەكرێت، كە لەلایەن كۆمپانیای كاڤین گرووپ جێبەجێ دەكرێت.