داعش هێڕشی كرده‌ سه‌ر گوندێكی سنوری مه‌خمور و كه‌سێك شه‌هید و دووی دیكه‌ش بریندار بوون  

داعش هێڕشی كرده‌ سه‌ر گوندێكی سنوری مه‌خمور له‌ نزیك چیای قه‌ره‌چۆغ به‌ هۆی هێڕشه‌كه‌ شوانێك شه‌هید و دووی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌ پێی زانیاریه‌كان رایگه‌یاند، كاتژمێر چوار و سی خوله‌كی ئێواه‌ری ئه‌مرۆ لە گوندی گەری سنووری چیای قه‌ره‌چۆغی سەر بە مەخموور، داعش هێرشی كردووەتە سەر چەند شوانێك و ڕووبەڕووبوونەوە له‌ نێویاندا ڕوویداوە.

هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگەیاندووه‌، لە نزیكی كەمپی مەخموور داعش هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر سێ شوان و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ له‌ نێوانیاندا روویداوه‌ و له‌ ئه‌نجامدا سی تیرۆریستی داعش كوژران و هه‌روه‌ها شوانێكیش شه‌هید بووه‌ و دوو شوانه‌كه‌ی دیكه‌ش بریندار بوون.

هاوكات بۆ چاره‌سه‌ر كردن برینداره‌كان گه‌یێند‌راونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوای شاری هه‌ولێر.

Back to top button