عەلی حەمە ساڵح : با ئاشکرا هێزێکی سەر بە یەکێتی نشتیمانی ڕێگرە لە گەیاندنی غازبۆ شارەکانی هەرێمی کوردستان

 

لە راگەیەندروێکدا عەلی حەمە ساڵح ، سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان و پیشەسازی و بازرگانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئاشکرای دەکات ،  ئیدارەی گشتی یەکێتی نشتیمانی لە گەڵ ئەو کۆمپانیا غازە ، شەریکە و 40٪ داهات بۆ یەکیەتییە ، کەچی ناهێڵێت بەم سەرماوسۆڵە گاز بگاتە ماڵان .

 

عەلی حەمە ساڵح هەروەها دەڵێت گروپێکی چەکدار بەڕێوەبەری کۆمپانیاکەیان ڕفاندووەو ئازاریان داوەو دۆخی تەندروستی ناجێگیرە .

 

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

 

راگەیاندراوێک لە بارەی دروستکردنەوەی قەیرانی غاز

 

لە رونکردنەوەی حکومەتی ھەرێم باس لە رێگری غازدەکات بۆ ھەولێرو دھۆک! بەڵام ئەم رێگریە بۆ سەرتاسەری كوردستانە.

 

دوێنێ کاتژمێر شەشی بەیانی کۆمپانیای سورگاز دەستبەکاربوو بۆ گوستنەوەی غازی کۆرمۆر، ھێزێکی ئەمنی ڕۆشتە کێڵگەکەو ڕێگری لە گواستنەوەی غازەکە کرد، دوای ھەوڵدانێکی زۆر پێیان ڕاگەیاندین گرفتەکە چارەسەربووەو ئێستا غاز باردەکرێت..

 

دواتر بەڕێوبەری کۆمپانیاکە ڕفێندراو ئازارێکی زۆر دراو غازیش راگیرا، ھەرچەندە بەرپرسان دڵنیاییاندا ئەم گرفتە چارەسەر بوەو لەسەر بەڵێنی ئەوان ئێمەش رامانگەیاند: چارەسەر بوە، بەڵام دیاربوە کار بەو بڕیارو بەڵێنانە نەکراوەو لەشوێنی ترەوە ڕێگری کراوە، تاوەکو ئەم ساتە گرفت و ھەڕەشە بەردەوامە لەلایەن ھێزێکی ئەمنی.

 

غازی کۆرمۆر دوو ھێندەی پێداویستی خەڵکی کوردستان بەرھەمی ھەیە، بەڵام ناکرێت ھێزێک بە جل و بەرگی ڕەسمی بڕواتەسەر کێڵگەی غاز و ڕێگربێت لە ناردنی غازی ماڵان بۆ سەرتاسەری کوردستان.

 

لە دوێنێوە لە ھەوڵی چارەسەرکردنداین و نەمان ویست ئەم دۆخە دروستببێت بگاتە بەیاننامە، ئێستاش لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکومەت لە ھەوڵداین و بۆ چارەسەری یەکجاری ئەم گرفتە.

 

ئەوەی لە تواناماندابوە بۆ لادانی ئەم ڕێگریە كردومانە، بەڵام لەبەرامبەر ھێزێکی گەورەی ئەمنی ھەرئەوەندە کرا، ھەڕەشە لە سایەق و وەکیلەکان کراوە ھەرکێ غاز باربکات دەکوژرێت، بەڕێوبەری کۆمپانیاکە ڕفێندراوەو ئازاردراوە..

 

ئەوەی جێگای سەرنجە ئیدارەی گشتی یەکێتی خۆی رێککەوتوە لەگەڵ ئەم کۆمپانیا بەڕێژەی40٪‏ لەگەڵ ئەم کۆمپانیادا شەریکە کە تەندەری بۆ دەرچوەو غاز باربکات و بیفرۆشێت، کەواتە بۆ ناھێڵدرێت غاز بگاتە ماڵان!

 

ئەم گرفتە تەنیا ھەولێر و دھۆک نیەو ئێستا لە بازاڕی سلێمانیش غاز نیە، ئەگەر تاوەکو ئەمشەو ئەم گرفتە بەتەواوی چارەسەر نەبێت قەیرانی نەبونی غاز، دەچێتە پاڵ گرفتی نەوت و کەمی کارەبا.. گرفتی دیکەشی بەدوادێت…

 

ئێستا لیوای نەوت و غاز ڕۆشتون بۆ کێڵگەی کۆرمۆر بۆ پاسەوانی و بارکردنی غاز دەکەن و ئێستا غاز باردەکرێت، ئەو ھێزە ئەمنیەش کە پێشتر ڕێگربوو بەردەوام ھەڕەشە دەکات! ئەم گرفتە چارەسەری ریشەیی پێویستە، نەک ھەر ڕۆژەو یەکێ بڕفێندرێت و ھەڕەشەی کوشتن لەسایەق تانکەرێک بکرێت.

 

عەلی حەمە ساڵح

 

سەرۆکی لیژنەی وزەو سامانە سروشتیەکان و پیشەسازی و بازرگانی

Back to top button