ئێران کاندیدکردنی ( محەممەد تۆفیق عەلاوی ) بە دەستکەوتی سیاسەتەکانی خۆی ناودەبات
رۆژنامەی ( سوبحی نەو ) سەر بە دەسەڵاتی ئێران ، ئەمڕۆ یەکشەممە لە مانشێتیكدا و لە لاپەڕەی یەکەمی رۆژنامەکەیدا بە دانانی وێنەیەکی سێ کەسی لە موقتەدا سەدر ، هادی عامری و محەممەد تۆفیق عەلاوی ڕاسپێردراو بۆ پێک هێنانی کابینەی نوێی حکومەت لە عێراق ، بە دەستکەوتێکی یەکگرتوویی عێراقی ناودەبات .
رۆژنامەکە ئاماژە بەوە دەکات ، سەرەڕای پیلانەکانی سعوودیا و ئیمارات و ئیسرائیل و ئەمریکا ، بۆ جارێکی تریش کەسێک بۆ کابینەی نوێی حکومەت دیاری دەکرێت کە لە سەر ڕەوتی سیاسەتی گشتگیری عێراقیەکانە .
چاودێرانی سیاسیش لەم بارەوە ڕایان وایە ، ئامانجی ئێران دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی سەرەڕای کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس بەڵام ، سیاسەتی ستراتیژی ئێران جێگیر بووەو بە کوشتنی مۆرەکان ئاڵ و گۆڕێک لە بەرژەوەندی ئەمریکا لە عێراقدا نایەتەە ئاراوە .
لە لایەکی تریشەوە چاودێرانی سیاسی پێیان وایە دەبوو لەم وێنەدا ، وێنەی دوکتوربەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقیش داندرابایە