یابان پاپۆڕی جەنگی ( تاکانامی ) ڕەوانەی عەممان دەکات  

ئامانج لە ڕەوانە کردنی پاپۆڕی جەنگی یابان ( ژاپۆن ) بە رەو ئاوەکانی کەنداو و دەریای عەممان بۆ پارێزگاری کردنە لە کەشتییە بازرگانیەکان .

 

شینزۆ ئابێ ئەو بڕیارە بۆ بەرژەوەندی ئابووری پێناسە دەکات، چوونکە زۆربەی هاوردەی نەوتی یابان لەو رێڕەوە دەریاییەوە تێپەر دەبێت .

 

بڕیاری ڕەوانەکردنی پاپۆڕی جەنگی یابان لە دووایین رۆژەکانی ساڵی 2019 ڕاگەیەندراوبوو ، لە ئێستادا جێبەجێکرا .

 

ئاژانسی رۆیتەرز رۆژی یەکشەممە لە ڕاپۆرتێکدا لە زمان ( یوکوزوکا ) هەواڵی ڕەوانە کردنی ئەو پاپۆڕەجەنگییەی بەرەوە دەریای عەممان پشتڕاست کردەوە .

 

یابان کە وەک سێیەم هیزی ئابووری جیهانی ناسراوە ، دەڵیت بۆ پارێزگاری لە ئابووری خۆی ئەو کەشتییەی ڕەوانە کردووە

Back to top button