مووسەوی : سعوودیا ڕێگر بوو لەوەی ئێران بەشدار بێت لە کۆنفرانسی ناوەندی هاوکاری وڵاتانی ئیسلامی

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت سعوودیا ڤیزەی نەدایە شاندی ئێران بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی ناوەندی هاوکاری وڵاتانی ئیسلامی بۆ تاوتوێی پرۆژەی ئاشتی ئەمریکا ناسراو بە سەودای سەدە .

 

بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، عەبباس مووسەوی گوتویەتی هەر لەمبارەوە وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نامەیەکی فەرمیدا سکاڵای خۆی گەیاندۆتە ناوەندی هاوکاری وڵاتانی ئیسلامی .

 

مووسەوی لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە دەکات ئێران لە سەر داواو پێشنیاری حکومەتی خۆبەرێوەبەری فەلەستین و سکرتێری گشتی ناوەندی هاوکاری وڵاتانی ئیسلامی دەیهەویست لەو کۆنفرانسەدا بەشداری بکات ، بەڵام تا دوا کاتەکان هەوڵمان داو سعوودیا ڤیزەی نەدا بە شاندی ئێران .

Back to top button