دژەتیرۆری یەکێتی هیرشیان کردۆتە سەر سێ تانکەری غاز

 

بە پێی سەرچاوە هەواڵیەکانی دەزگای میدیایی خواکوڕک دژە تیرۆری سلێمانی تەقەیان لە تانکەرەکانی هەڵگری غاز کردووە .

 

ئیوارەی ئەمڕۆ لە سەرڕێگای سلێمانی بۆ بازیان ، دژە تیرۆری یەکێتی نشتیمانی  بەئۆتۆمبێلێکی نیسان پاتڕۆڵی بێ ژمارە کەمین بۆ تانکەرە کانی غاز دادەنێن و لە کاتی گەیشتنیان تەقەیان لێدەکەن .

 

سەرچاوەی هەواڵ ئاشکرای دەکات تەقە لە سێ  تانکەری گواستنەوەی غاز کراوە کە بەرەوە هەولێر بەرێوە بوون ، لە ئەنجامی ئەو تەقە کردندا تایەکانیان تەقیوەو شۆفێرەکانیش لە بەر مەترسی گیانی خۆیان ، تانکەرەکانیان جێ هێشتووەو ڕایان کردووە .

 

بە پێی دوایین هەواڵی گەیشتوو بە دەزگای میدیایی خواکوڕک ، یەک لە شۆفێرەکان ، فیشەکێکی بەر دەستی کەوتووە ، لە کاتی برینداریدا ڕفێندراوە.

 

شۆفێری ئەو تانکەرە خەڵکی باکووری کوردستانە و تا ئێستا روون نییە لەکوێ دەست بەسەر کراوە

Back to top button