کەمپی کوردانی باکوور لە مەخمور کەوتە بەرهێرشی چەکدارانی داعش
بە پێی ئەو زانیاریانەی لە مەخمورەوە دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە ، کەمپی کوردانی باکوور لە مەخمور لە لایەن پاشماوەکانی چەکدارانی داعشەوە ، ئەمشەو هێرشی کراوەتە سەر .
سەرچاوەی هەواڵ لەمبارەوە دەڵیت لە کاتی هێرشدا ڕووبەڕووی پاسەوانانی کەمپەکە بوونەتەوەو شەڕ و پێکدادان لە نێوانیاندا هاتۆتە ئاراوە .
بە پێی زانیارییەکان ئەو هێرشەی چەکدارانی داعش لە لە سنووری گوندی ئازی کەندوە بەرنامەی بۆ دارێژراوە کە نزیکە لە کەمپەکە .
ئەوەی تا ئیستا زاندراوە لە ئاکامی ئەو هیرشەدا ، شوانێکی نیشتەجێی کەمپی مەخمور بریندار بووە و دوو تیرۆریستی داعش تەرمەکانیان لە مەیدانی شەڕەکە جێماوە .