بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەورووپا سەردانی ئێران دەکات
یەکێتی ئەورووپا رۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند ، جۆزێپ بورێل ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکیەتی ئەورووپا رۆژی دووشەممەم و سێشەممە بە سەردانێکی دیپلۆماتی دەگاتە تارانی پایتەختی ئێران .
لەو ڕاگەیەندراوەدا کە لە ماڵپەڕی یەکێتی ئەرووپا بڵاو کراوەتەوە ، هاتووە بورێل بە نیازی ئەوەی بتوانێت گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی رۆژئاوایی کەم کاتەوە سەردانی تاران دەکات .
لەو سەردانەیدا جۆزێث بورێل لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران تاوتوێی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن و باس لە رێکارێک دەکەن بۆ بەردەوامی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران .