خانمان بۆ هه‌بوونی ڕوخسارێکی جوان لاله‌نگی بخۆن
میوه‌ی لاله‌نگی کۆمه‌ڵه سوودێکی گرنگی ته‌ندرووستی هه‌یه و به‌ده‌ر له‌وه‌ش گرنگییه‌کی زیاتری بۆ خانمان هه‌یه، به‌و پێیه‌ی که یارمه‌تیده‌ری ئه‌وانه بۆ ته‌ندرووستییه‌کی باشتر و هه‌بوونی ڕوخسارێکی جوانتر.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێژه‌رانی زانستی پزیشکی ڕایانگه‌یاندووه که میوه‌ی لاله‌نگی وه‌ک کلیلی ته‌ندرووستی و جوانی داده‌نرێت و هاوکارێکی زۆره بۆ هێشتنه‌وه‌ی جوانی که‌سه‌کان.
هۆکاری ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی لاله‌نگی بۆ هه‌بوونی بڕێکی زۆر له ڤیتامین سی ده‌گه‌ڕێته‌وه و هاوکار ده‌بێت له زیادکردنی کۆلاجین له له‌شی که‌سه‌کاندا و ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که پێست ساف و ڕوونتر ببێت.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لاله‌نگی بڕێکی باش ڤیتامین ئه‌ی تێدایه که هاوکاری خانه‌کانی له‌ش ده‌بێت بۆ نوێبوونه‌وه