به به‌ڵگه: ئه‌م وه‌رزه نێیمار له كریستیانۆ رۆناڵدۆ و مێسی باشتره

نێیمار سه‌ره‌ڕای پێكانه درێژخایه‌نه‌كه و ده‌نگۆیه‌كانی رۆیشتنی له هاوینی رابردوو، ئه‌م وه‌رزه له‌وه‌ته‌ی له پێكان گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئاستی به‌رز بووه و ژماره‌كانی له مێسی و كریستیانۆ باشترن.
نێیمار له‌وه‌ته‌ی له‌م وه‌رزه له پێكان گه‌ڕاوه‌ته‌وه، له 17 یاری 15 گۆڵی كردووه، واته به رێژه‌ی 0,88 گۆڵ له هه‌ر یارییه‌كدا، كه‌چی مێسی له 23 یاریی 19 گۆڵی كردووه واته 0,82 گۆڵ له هه‌ر یارییه‌كدا، كریستیانۆ رۆناڵدۆش 20 گۆڵی له 26 یاریی كردووه واته 0,77 گۆڵ له هه‌ر یارییه‌كدا.
نێیمار له ئه‌سیستیش به‌پێش مێسی و كریستیانۆ كه‌وتووه، له 17 یاری 9 گۆڵی دروستكردووه، واته 0,53 ئه‌سیست له هه‌ر یارییه‌كدا، كه‌چی مێسی 0,43 ئه‌سیست له هه‌ر یارییه‌ك و كریستیانۆ 0,12 ئه‌سیست له هه‌ر یارییه‌كیان كردووه.
نێیمار له دوایین 7 یاریی له خولی فڕه‌نسی 13 گۆڵی بۆ پاریس سانجێڕمان كردووه و ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌گه‌ڵ كیلیان مباپێ هاوتاكرده‌وه، له‌كاتێكدا هاوینی رابردوو به ئاشكرا داوای رۆیشتنی له یانه‌كه كرد و حه‌زی ده‌كرد بگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا.