محەمەد تۆفیق عەللاوی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عێراق هۆشداری دهدات
محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عێراق، لە پەیامێكدا بۆ خۆپیشاندەران رایدهگهێنێت ، خۆپیشاندانەكان ئەنجامی باشیان ھەبووە، وایكردووە یاسای نوێی ھەڵبژاردنەكان دەربكرێت و كۆمسیۆنێكی نوێی ھەڵبژاردنەكان پێكبێت. ھەروەھا وایكردووە، كەسانی دووبارەی ناو گۆڕەپانی سیاسەت دووبارە نەبنەوە.
راشیدهگهیهنن ، ئەو یەكێك لەو كەسە سەربەخۆیانە بووە، كە لەلایەن پەرلەمانتاران و خۆپیشاندەرانەوە پێشنیاز كراوە.
سهرۆك وهزیرانى راسپێردراوی عێراق ئاماژه بهوهش دهكات، كەسانێگی گەندەڵ خەریكی دروستكردنی پروپاگەندە و ئاژاوەن، بۆیە داوا لە ھەموو خەڵكی عێراق و خۆپیشاندەران دەكات، بەرامبەر ئەو كەسانە یەكگرتووبن و رێگە نەدەن پڕوپاگەندە كاریان تێبكات، چونكە ئاژاوەی زیاتر عێراق بەرەو ئاقارێكی نادیار دەبات و دوایدەخات و ئەو دەستكەوتانەش كە بەدەستھاتوون، دەیانخاتە مەترسییەوە.