دۆناڵد ترەمپ: هەڕەشەی ڤایرۆسى كۆرۆنامان نەهێشتوە
سەرۆکی ئەمریکا له باره‌ى ڤایرۆسی کۆرۆناوه، ده‌ڵێت، هەڕەشەی ڤایرۆسى كۆرۆنامان له وڵاته‌كه‌مان نەهێشتوە، ده‌شڵێت، بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه یارمەتییەکی ئێجگار زۆریان پێشكه‌شى چین كردووه.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا له باره‌ى ڤایرۆسی کۆرۆناوه به کەناڵی فۆکس نیوزى ڕاگه‌یاند، ئێمە هەڕەشەی ڤایرۆسى كۆرۆنامان له وڵاته‌كه‌مان نەهێشتوە و هاوڵاتیانمان له‌و په‌تایه ده‌پارێزین.
وتیشى، ئێمه ناتوانین هەزاران خەڵک وەربگرین کە لەوانەیە ئەم کێشەیەیان هەبێت، به‌ڵام توانیومانه وه‌ك بەرپرسانی ئەمریکا یارمەتییەکی ئێجگار زۆرپێشکەشی چین بكه‌ین لە ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌م ڤایرۆسه‌دا.
له سه‌ره‌تاى مانگى ڕابردووه، ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین بڵاوبوه‌وه و به‌هۆیه‌وه تائێستا 360 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زاران كه‌سیش توشى ڤایرۆسهكهبون.
تائێستا له زیاتر له 20 وڵات ئه‌و ڤایرۆسه بڵاوبوه‌ته‌وه و دوێنێش یه‌كه‌م حاڵه‌تى مردن له فلیپین تۆماركرا.