ژنە موسڵمانێك دەبێتە سەرۆكی وڵاتێكی ئەوروپا

خواكوڕك

‎بە پێی هەواڵی رۆژنامە و میدكانی ئەوروپا و جیھان، ئەمڕۆ (پێنجشەممە 22/12) روداوێكی مێژوویی لە رۆمانیا رودەدات، بۆ یەكەم جارە ژنێكی موسڵمان دەبێـتە سەرۆك وەزیرانی وڵاتی رۆمانیا, لەسەر قورئانی پیرۆز سوێندی دەستووری دەخوات.
( سیفیل شەھیدە) یەكەمین ژنە موسڵمانە كە دەبێتە سەرۆكی وڵاتێك كە ئەندامی یەكێتی ئەوروپا بێت, ئەمەش لە رابردوودا روینەداوە,چونكە دەبێتە سەرۆك وەزیرانی وڵاتێك كە 80%ی دانیشتوانەكەی كریستیانی ئەرسەدۆكسن, شەهیدە ژیانی هاوسەریی لەگەڵ هاووڵاتییەكی سوری پێكهێناوە ، ھاوژینەكەی كاری بازرگانی دەكات خاوەن موڵك و ماڵێكی زۆرە لە شاری لازقیەی سوریا .

‎ژمارەی دانیشتوانی رۆمانیا نزیكەی 20 ملیۆن كەسە، لەسەدا یەكی ئەو ژمارەیەش موسڵمانن، بەڵام سیفیل شەھیدەی موسڵمان لەلاین پارتی دیموكراتی سۆسیالستی كاندیدكراوە بۆ وەرگرتنی باڵاترین و گرنگترین پۆستی جێبەجێكاری لەو وڵاتەدا، ئەوەشی جێگەی سەرنجی شرۆڤەكاران ‌و چاودێرانی سیاسییە، ئەو رووداوە شتێكی چاوەڕوان نەكراوە ھیچ دەزگا لایەنێك پێشبینی ئەم سەكەركەوتنەی نەدەكرد.

Back to top button