وەزارەتی پلاندانان گرێبەستی پلانی ستراتیژیی 10ساڵەی واژۆ دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری هەولێر و لە دیوانی وەزارەتی پالاندانانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی پلاندنان لەگەڵ نوێنەری ڕێکخراوی UNDP لە هەرێمی کوردستان گرێبەستی پلانی ستراتیژیی دە ساڵەی لە چەند سێکتەرێک واژۆ کرد.
كه‌مێك پێش ئێستا، دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى گوتى، به‌پێى پلانه‌كه‌ى كه دانراوه هه‌وڵده‌ده‌ین هاوئاهه‌نگى له نێوان شاره‌زایانی ناوخۆیی و بیانی‌دا دروست بكه‌ین، تا ته‌واوى كێشه‌ى سێكته‌ره جۆراوجۆره‌كان چاره‌سه‌ر ببن.
روونیشى كرده‌وه كه ئه‌و گرێبه‌سته‌ى له‌گه‌ڵ UNDP واژۆ كراوه له نێوان 2020 تا 2030 هه‌موو سێكته‌ره‌كانی ته‌ندروستی، په‌روه‌رده، كشتوكاڵ و پیشه‌سازی، ژینگه، كاره‌با ده‌گرێته‌وه.
هه‌روه‌ك دووپاتى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و كاره‌ى كراوه هاوكاته له‌گه‌ڵ جێبه‌جێ كردنى به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیارى داوه كه چاكسازى له ته‌واوى سێكته‌ره‌كاندا بكات و 13 بڕگه‌ى به‌رنامه‌ى كارى ته‌رخانكردووه بۆ چاكسازى له وه‌زیفه‌ى گشتیی و سێكته‌ره‌كان.