وه‌زاره‌تی ناوخۆ .. سزای جگه‌ره‌ كێشان له‌ نێو ئۆتۆمبێل دیارى كرا

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان سزای جگه‌ره‌ كێشان له‌ نێوئۆتۆمبێل دیارى ده‌كات و بڕى سزاكه‌ش 10 هه‌زار دیناره‌. 

به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی به‌ژماره‌ 693 له‌رۆژی 26-1-2020 گشتاندنی بۆ كردوه‌، سێ بڕیار ده‌ركراون.

سێ بڕیاره‌كه‌ بریتین له‌:

1- قه‌ده‌غه‌كردنی جگه‌ره‌ كێشان له‌ناوهۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی.

2- سزای كه‌سانی جگه‌ره‌كێش له‌ناو هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی به‌بڕی 10 هه‌زار دینار.

3- بڕیاره‌كه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسی هاتوچۆو پۆلیسی شاره‌وانیه‌وه‌ جێبه‌جێده‌كرێت و بڕی سزاكه‌ش كه‌ له‌سه‌رپێچیكاران وه‌رده‌گیرێت و ده‌كرێته‌ داهاتی كۆتایی بۆ گه‌نجینه‌ی هه‌رێم.

Back to top button