کڵاوە شینەکان هێرشی چەکداریان کردە سەر خۆپیشاندەران لە نەجەف
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/02/كڵاوی-شین.jpg)
ئەمڕۆ دوو شەممە خاوەن کڵاوە شینەکانی سەر بە ڕەوتی سەدر لە شاری نەجەف هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران و بە دەستڕێژی گوللە و تێهەڵدان هەوڵیان دا بڵاوەیان پێ بکەن و هەندێ لە چالاکوانان گرتەی ڤیدیۆییان بڵاوکردەوە کە تیادا هەڵاتنی خۆپیشاندەران نیشان دەدات کاتێ تەقەیان لێ دەکرێت لە لایەن خاوەن کڵاوە شینەکان.
سەرچاوە : الغد برێس