کەتیبەکانی حزبولڵا .. چاودێری سەرۆك وەزیرانی ڕاستپیدرا دەکەین لە دۆسێیە گەورەکان

لە تویتێکی خۆی دا لە سایتی تویتەر بەرپرسی ئەمنی کەتیبەکانی حزبولڵا ئەبو عەلی عەسکەری ئەمڕۆ دوو شەممە دووپاتی کردەوە کە چاودێری چالاکیەکانی سەرۆك وەزیرانی ڕاستپێدرا دەکەن لە دۆسێیە گەورەکان بەتایبەتی بابەتی دەرکردنی هێزە بیانیەکان لە عێراق.

هەروەها عەسکەری گوتی لێدوانە ڕۆژنامەوانیەکان و گۆڕینی ناوەکان گرینگ نیـن بەڵکو کردار گرینگە و لەسەر ئەم بناغەیە دا چاودێری سەرۆك وەزیران و تیمە نوێیەکەی دەکرێت و دۆسێیە گەورەکانی تایبەتمەندی خۆی دەبیت و لە نێوی دا دەرکردنی داگیرکەر و خزمەتی گەلی عێراق.

سەرچاوە : الغـد برێس

 

Back to top button