وەزیری دەرەوەو بەرگری بەلجیکا گەیشتە هەولێر

 

دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەو بەرگری بەلجیکا سەردانی بەغدای کرد، کەمێک لەمەو بەر بە سەردانێکی فەرمی گەیشتنە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
وەزیری دەرەوەو بەرگری بەلجیکا لەلایەن وەزیری پێشمەرگە پێشوازی لێکرا و وابڕیارە لەگەڵ سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆببێتەوە.

بەلجیکا پەیوەندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ هەرێمی کوردستان هەیە و لە چەند ساڵەی رابردوو پەرەی زیاتری بە پەیوەندیەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان داوە.

Back to top button