ئەردۆگان:۳۰ سەربازی سوریامان كوشت
لە كۆنفراسێكی ڕۆژنامەوانیدا رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا ڕایگەیاند كە لە وەڵامی كوژرانی چوار سەربازی توركیا توانیویانە سی سەربازی سوریا بكوژن.
ھێزەكانی سوپای سوریا لە چەند ڕۆژی ڕابردوو پێگەیەكی سوپای توركیان بۆردومان كرد لە ئێدلیب و لە ئەنجامدا چوار سەربازی توركیا كوژران
لەبەرامبەردا سوپای توركیا چەند پێگەیەكی سەربازی لە سەر خاكی سوریا ھەیەو دیمەشق داوای چوونە دەرەوەی سوپای توركیا دەكات