ئەسغەر پاشاپوور یەک لە هاوکارانی سەرەکی پێشووی  قاسم سولەیمانی کوژرا

بە پێی ڕاگەیاندنەکانی ئێران ، ئەسغەر پاشا پوور یەک لە فەرماندەباڵاکانی ( پارێزەرانی حەرەمی ئەهلی بەیت ) و شەرکەرانی ( جەبهەی خۆڕاگری ) و هاوکار و ڕاهاتووی دەستی قاسم سولەیمانی ئەمڕۆ کە حەلەبی سووریا کوژرا .

 

ماڵپەڕی ( مەشرق ) سەربە سوپای پاسدارانی ئێران لە کاتی هەواڵی کوژرانی ئەسغەر پاشاپوور ناوە نهێنیەکانی ئەو ئاشکرا دەکات و دەنووسێت ، ئەو ناوی جەهادی ، ئەسغەر زاکر ، پیاوێک بووە لە نزیکانی قاسم سولەیمانی و یەک لە بەرێوەبەرانی پیلانەکانی .

 

پاشاپوور لە دایک بووی شار ( شەهری ڕەی ) و لە گەڵ قاسم سولەیمانی فەرماندەی قودسی سوپای پاسدارن خۆی گەیاندبووە سووریا .

 

بە پێی ئامارە نافەرمییەکان تا ئێستا لە سووریا زیاتر لە 15 فەرماندەی باڵای ئێران کوژراون کە دوو لە هەرە ناودارەکانیان قاسم سولەیمانی و حسێن هەمەدانی جێگرەوەی قاسم سلێمانی بوون .

Back to top button