دوو تانکەری تری گواستنەوەی سووتەمەنی درانە بەر دەستڕێژی فیشەکی چەتەکانی سەر بەلاهوری شێخ جەنگی
بە پێی هەواڵی گەیشتۆتە بە ” دەزگای میدیایی خواکوڕک ” چەتەو تاڵانچییەکانی سەر بە لاهور شیخ جەنگی بۆ جارێکیتر تانکەرەکانی سووتەمەنیان داوەتە بەر دەست ڕێژی فیشەک
سەرچاوەی هەواڵی تایبەت بە دەزگای میدیایی خواکوڕک ئاشکرای دەکات دوو تانکەری سووتەمەنی ، یەکیان لە نزیک ناحیەی تەکیەی جەباری و ئەویتریان لە نزیک بازگەی ” بانی مەقام ” سەر رێگای چەمچەماڵ قادر کەرەم لە لایەن ئەو تاڵانچیانەوە تەقەیان لێکراوە .
تانکەرەکان هەڵگری غاز و نەفتا بوون ، فیشەکیان بەر کەوتووە ، یەک لە تانکەرەکان کوون بووە بەڵام شۆفێرەکەی سەلامەتەو ئەویتیش خەساری ماڵی هەبووە .