بەبەڵگە: جگە لەرێگری لە تانكەرەكانی غاز بۆری غازی كارەبای چەمچەماڵیش كونكراوە
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیای خواكوڕك كەوتووە، وەك لە چەند وێنەیەكدا كە بەردەستمان كەوتووە، دیار دەبێت گۆرەپانی غازەكەی كۆمپانیای گۆڵدان جاگوارە كە خاوەنەكەی نەوشێروان حەمیدە كە ناسراوە بە نەوشە، كە دەكەوێتە” سنوری گوندی گورگەیی و بەرامبەر وێستگەی کارەبای چەمچەماڵ لەسەر ڕێگای نێوان چەمچەماڵ – سلێمانی”.
بۆری نێوان كۆمپانیای گۆڕومۆرە و ویستگەی كارەبای چەمچەماڵ لەلایان لاهور جەنگی كونكراوە
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیایی خواكوڕك كەوتووە، ئەم گۆڕەپانە بۆ ئەوە دروستکراوە تاوەکو وەکو خەزانێک ئەو غازەی لە کۆرومۆرەوە دێت لەوێ هەڵبگێرێت”.
بەڵام هەر بەگوێرەی سەرچاوەی زانیاریەكانی دەزگایی میدیایی خواكوڕك، ئەم شوێنە تەنها بۆ شاردنەوە و پەردە پۆش كردنی كۆنكردنی بۆری غازەكەیە، كە بۆ وێستگەی كارەبای چەمچەماڵ دەچێت، لە كۆمپانیای كۆرومۆرەوە”.
هێزێك بەس بۆ پارێزگاری كردن لە كۆنكردنی بۆریەكە دروست كراوە
سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاشكرا كردووە، ئەو بۆڕیەی كە لەكۆمپانیای كۆڕومۆڕەوە دەچێت بۆ وێستگەی كارەبای چەمچەماڵ كونكراوە لەلایان لاهور جەنگی و دەفرۆشرێت، لەلایان هێزێكی چەكداری دروستكراودا كە پێكهاتوون لە حزمە نزیكەكانی نەوشێروانی خاوەن كۆمپانیای گۆڵدان جاگوار كە هی بنەماڵەی جەنگیە، ئەو هێزە بۆ پارێزگاری و نزیك نەبوونەوەی خەڵك دروست كراوە”.