سۆران عومەر: بۆ جاری دووەم هێرش كراوە سەر سێ تەنکەری گواستنەوەی غاز

دوای  ئەوەی ئەمشەو 3ی 2ی 2020 بۆ جارێكی تر هێرش كراوە سەر سێ تەنکەری گواستنەوەی غاز،  سۆران عومەر ئەندامی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان ئەو كارە  بە رووداوێكی چەتەگەری و مافیا ناو دەبات”.

 

سۆران عومەر لە پۆستێكی دا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبووك دەنووسێت” ئەمشەو بۆ جاری دووەم لە نێوان چەمچەماڵ و قەرەھەنجیر تەقە لە سێ تەنکەری گواستنەوەی غاز و نەفتا دەکرێت!

 

هەروەها دەشنووسێـت ئەمەی ڕوودەدات چەتەیی و مافیاگەرییە بەچەک و ھێزی ئەمنیەوە کەبەوجۆرە ھەڵدەکوترێتە سەر کۆمپانیاو تانکەری گواستنەوەی سوتەمەنی!!

Back to top button