كۆمپانیاى ئەپڵ 42 نوسینگەی خۆی دادەخات

كۆمپانیای ئه‌پڵ بڕیاریدا كه‌ 42 فرۆشگا و نووسینگه‌ی خۆی له‌ چین به‌ شێوه‌ی كاتی دابخات به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ چین.
 
لەبەیاننامەیەكدا كۆمپانیای وه‌به‌رهێنه‌ری ئایفۆن(ئەپڵ) رایگەیاندووە، هه‌موو نووسینگه‌ و ناوه‌نده‌كانی خۆی له‌ چین به‌ شێوه‌ی كاتی داخستووه‌.
هاوكات كۆمپانیاكە هیچ وادەیەكی بۆ كردنەوەی نوسینگەكانی خۆی لەو وڵاتە ئاشكرا نەكردووە.
Back to top button