ئومێد خۆشناو: بە دروستی چاودێری حکومەت دەکەین
ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی راگەیاندووه: وه‌رزی یاسادانانی په‌رله‌مان ده‌ست پێ ده‌كات و له یەکی سێ تا یەکی چوار ده‌توانرێت پرۆژه‌یاسا پێشكه‌ش بكرێت، ئێمه‌ش له فراكسیۆنی پارتی له‌و ماوه‌یه‌دا له ئاماده‌كاریداین له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا و به‌پێی ئه‌و نه‌خشه‌ڕێگایه، ژماره‌یه‌ك یاسا ئاماده ده‌كه‌ین و پێشكه‌شی ده‌كه‌ین.
ئاماژەی بەوەشکرد: به‌دڵنیاییه‌وه په‌رله‌مان و حكومه‌ت دوو شتی جیاواز نین، ته‌واوكار و هاوكاری یه‌كترن، له‌م كابینه‌ی حكومه‌تدا هه‌ماهه‌نگی و لێگه‌یشتنی باشتر هه‌یه و به‌جددی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، ڕێگا و ڕێچكەی یاسایی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه کە هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی باش هەبوو، ئه‌وه سڵكردنه‌وه له چاودێریی حكومه‌ت هەبێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان جەختیکردەوە: ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی پارتی پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كیی حكومه‌تین، به دروستی چاودێریی حکومەت ده‌كه‌ین و به‌دواداچوون ده‌كه‌ین و چاودێریمان چڕ ده‌كه‌ینه‌وه و سه‌رۆكی حكومه‌ت و مه‌كته‌بی سیاسیی خۆمان پشتڕاستیان كردووینه‌ته‌وه كه لای خۆمانه‌وه چاوپۆشی له چاودێریی حكومه‌ت نه‌كه‌ین.