تورکیا: بەهۆی هێرشەکانمانەوە ٧٦ سەربازی رژێمی سوریا کوژراون

وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، لە هێرشە سەربازییەکانی وڵاتەکەیدا بۆ سەر هێزەکانی سوریا، ٧٦ سەربازی سوریا کوژراون.

خوڵوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا وتی، وەک تۆڵەی هێرشەکانی رژێمی سوریا، ٥٤ پێگەی سەربازی سوپای سوریایان لە ئیدلیب بۆردوومان کردووە.

ئاکار ئاماژەی بەوەش کرد، سەرەڕای سەرجەم ئاگادارییەکان بۆ رژیمی سوریا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی وڵاتەکەی لە ئیدلیب بۆردومان کردووە.

لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای سوریا بۆ سەر خاڵەکانی چاودێری سوپای تورکیا لە ئیدلیب، شەش سەربازی سوپای تورکیا کوژران.

Back to top button