ڕوونکردنەوەیەک لە پەروردەی دەوروبەری هەولێرەوە

ڕوونکردنەوەیەک لە پەروردەی دەوروبەری هەولێرەوە :

لەهەندێک پەیج لەسۆشیال میدیا باس لەکەیسێک دەکرێت کە ۱۷ هەزار  پەرتووکی خوێندن لەلایەن فەرمانبەرێکەوە گەندەڵی تێدا کراوە ، ئەو پەیجانە ئەو بابەتە وەک تەنزێک بۆ چاکسازی حکومەت بەکاردێنن ، بێ ئاگا لەوەی کە بابەتەکە هی ئێستا نیە و ، سێ ساڵ بەر لەئێستا واتە ساڵی ۲۰۱۷ ، لیژنەی چاودێری دارایی بەهاوکاری بەڕێوبەری پەروەردەمان توانیان ئەو ۱۷ هەزار پەرتوکە بگەڕێننەوە بۆ کۆگاکانی پەروەردە و دۆسیەی لێکۆڵینەوە لەکاتی خۆیدا کرایەوە و ڕاسپاردەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوە سێ سزای پێشنیارکرد بۆ ئەو هەوڵە سەرنەگرتووە و سزاکانیش بریتی بوون لە دابەزاندنی پلەی وەزیفی ، سەرزەنشت ( توبیخ) ، دوورخستنەوەی یەکجارەکی ئەو فەرمانبەرە لە هەموو بەرپرسیارێتی و پۆستێکی ئیداری . هەموو سزاکانیش جێبەجێکراون.

بەبازاڕکردنی بابەتێک کە سێ ساڵ لەمەوبەر ڕویدابێت بەهیچ جۆرێک لە ئیرادەی چاکسازیمان کەمناکاتەوە.

Back to top button