قوباد تاڵەبانی سكاڵای یاسایی به‌رامبه‌ر كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی تۆمار دەكات

وتەبێژی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند بە پێی یاسای كاری رۆژنامەگەری سكاڵا لەسەر كەناڵی ئێن ئاڕ تی تۆمار دەكەن، ئەویش دوای ئەوەی كەناڵەكە راپۆرتێكی بێ بنە‌مای بڵاوكردۆتە‌وە‌، گوایە‌ قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران ‌بە‌رامبە‌ر بێ دە‌نگ بوونی لە‌ دیارنە‌مانی داھاتی نەوتی حكومە‌تی ھە‌رێم بڕێك پارەی بۆ تەرخان دەكرێت.

دەقی روونکردنەوەکەی گوتەبێژی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
روونكردنە‌وە‌یە‌ك بۆ رای گشتی

كە‌ناڵی NRT راپۆرتێكی بێ بنە‌مای بڵاوكردۆتە‌وە‌، گوایە‌ قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران ‌بە‌رامبە‌ر بێ دە‌نگ بوونی لە‌ دیارنە‌مانی داھاتی نەوتی حكومە‌تی ھە‌رێم بڕێك پارەی بۆ تەرخان دەكرێت. دیارە کەناڵی ناوبراو ئەمە یەکەمجاری نییە تۆمەتی ناڕەوا و هەواڵ و زانیاریی بێ بنەما دەداتە پاڵ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بەڵام هەموو جارێک قوباد تاڵەبانی لە سۆنگەی باوەڕی بە گرنگیی پاڵپشتیكردنی میدیا لە كوردستان و پشتگیریکردنی بەردەوامی بۆ رۆژنامەنووسان لە مافی تایبەتی خۆی خۆش بووە و پەنای بۆ سكاڵاكردن و گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی نەبردووە.

بەڵام ئەمجارەیان بەهۆی لەسنوور دەرچوونی زیاتر و بەردەوامبوون لە چەواشەکردنی رای گشتی بە پێویستی دەزانین بەپێی یاسای کاری رۆژنامەگەری سكاڵا لەسەر کەناڵی NRT تۆمار بکەین، بۆ ئەوەی چیتر بەناوی کاری رۆژنامەوانییەوە پەنا نەباتە بەر ناوزڕاندن و تۆمەت هەڵبەستن و چەواشەکاریی بۆ مەرامی تایبەت.

سە‌میر ھە‌ورامی
وتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران

Back to top button