مانچێستەر سیتی بەر لە یاری ڕیال مەدرید هەواڵێکی ناخۆشی پێگەیشت

یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی لە یارییەکەی دوێنێ بەرانبەر تۆتنهام تەنها سێ خاڵ یارییەکەی نەدۆڕاند بەڵکو لە تواناکانی (رەحیم ستێرلینگ)یش بێ بەش بوو، کە بەهۆی پێکان یارییەکەی جێهێشت.

رۆژنامەی as ی مەدریدی بە پشت بەستن بە میدیا ئینگلیزییەکان ئاماژەی کردوە کە ڕەحیم ستیرلینگ کاتێک یاریگای جێهیشت بەهۆی ئەوە بوو کە دوای لێدانی تۆپێک هەستی کرد کە ماسوولکەکانی دواوەی ڕانی ژان دەکات، بۆیە گواردیۆلا برناردۆ سیلفای خستە شوێنەکەی ڕەحیم، بەڵام بەگوێرەی پشکنینە سەرەتاییەکان پێکانی ستێرلینک ئاسایی نییە بەڵکو ئەگەری ئەوەی هەیە یاریزانەکە نەتوانێت بۆ یاری بەرانبەر ڕیال مەدرید دوای 15 ڕۆژی دیکە ئامادە بێت، بەمەش گورزێکی کوشندە بە پیپ کواردیۆلای ڕاهێنەری سیتی و هاندەرانی تیپەکە دەکەوێت.

بەگوێرەی تازەترین هەواڵیش بڕیارە هەر ئەمرۆ پشکینی وردتر بۆ ڕەحیم ستێرلینگ بکرێت بۆ ئەوەی جۆری پێکانەکەی دیاری بکرێت و وادەی دوور کەوتنەوەی لە یاریگاکان بە دروستی دیاری بکرێت.

Back to top button