دوای په‌راوێزخرانی له‌لایه‌ن زیدانه‌وه.. به‌یل جگه له گۆڵف له مه‌ودوا خه‌ریكی یاریی پله‌یسته‌یشنیش ده‌بێت
گاریس به‌یل له‌مه‌ودوا جگه له یاریی گۆڵف خه‌ریكی یاریی پله‌یسته‌یشنیش ده‌بێت، كه له‌لایه‌ن زیدانی راهێنه‌ره‌وه به ته‌واوه‌تی په‌راوێزخراوه و یاریی پێناكرێت.
گاریس به‌یل، یاریزانی وێلزی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی كه له‌لایه‌ن زینه‌دین زیدانی راهێنه‌ره‌وه په‌راوێزخراوه و یاریی پێناكرێت، جگه له‌وه‌ی هه‌میشه خه‌ریكی یاریی گۆڵفه و زۆربه‌ی كاته‌كانی به‌م یارییه به‌سه‌ر ده‌بات، روویكردووته یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و كۆمپانیایه‌كی له‌م بواره دامه‌زراندووه.
به‌یل دامه‌زراوه‌یه‌كی تۆپی پێی ئه‌لیكترۆنی به‌ناوی ئیلێڤنس ئیسپۆرتس دامه‌زراندووه و ده‌یه‌وێت تیپێك دروست بكات و ئه‌م تیپه به‌شداریی مۆندیالی تایبه‌ت به تۆپی پێی ئه‌لیكترۆنی بكات كه فیفا سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
به‌یل ده‌یه‌وێت زیاتر گرنگی به‌م دامه‌زراوه بدات و بازرگانی پێبكات، ده‌یه‌وێت له سه‌رتاسه‌ری جیهان ئه‌و یاریزانانه بدۆزێته‌وه كه خه‌ریكی ئه‌م یارییه‌ن و یاریزانی پرۆفیشناڵن، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو به‌شداریی زۆربه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كانی تایبه‌ت به یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بكات، كه ئێستا رۆژ به رۆژ خه‌ڵاته داراییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییانه زیاد ده‌كات و ئێستا مۆندیالی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له میلانۆ به‌ڕێوه ده‌چێت.