دوای 33 ساڵ عێراق سەرژمێری گشتی ئەنجام دەدات
له نیوهی سالی رابردووه عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند” ئامادەکاریی دهكهین بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتیی لە عێراق، کە بڕیارە کۆتایی ساڵی 2020 ئەنجام بدرێت. بهڵام ئهو كاره بۆ محەممەد تۆفیق عەلاوی سەرۆك وەزیرانی نێی عێراق دهمێنێتهوه سهرژمێریهكه دهكڕیت.
ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانى سەرژمێری سەرتاسەری لە عێراق بەردەوامە. حکوومەتی ھەرێمی کوردستانيش بۆ ئهو مهبهسته لە ڕێگەی لیژنەیەکەوە گفتوگۆ لەگەڵ حكوومەتی عێراق دەکات.
دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حكوومەتی ھەرێمی کوردستان به كوردشتان 24ی راگهیاند، ئەگەر سەرژمێری مەبەستی سياسی لە پشتەوە بێت، ئەوا حكوومەتی ھەرێم بەشدار نابێت و ڕەتیدەکاتەوە، دەشليت: بەپێی ئەو ميكانيزمەى حكوومەتی ھەرێم دایناوە، دەبێت سەرجەم نەتەوەكان پشکيان لە بوودجەدا یەکلایی بکرێتەوە.
ئهوهی شیاوی باسه، ئەو سەرژمێریەی دانیشتوانی عێراق دەبێتە فراوانترین بواری هاریكاری لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ، حكومەتیش هەرێمیش ئامادەیە هەمو هاوكارییەكی پرۆسەكە بكات لە گشت بوارەكاندا”.