بەمەبەستی چارەسەرکردنی کۆرۆرنا ئەمریکا هاوکاری چین دەکات

بەمەبەستی چارەسەرکردنی ڤایرۆسی کۆرۆرنا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هاوکاری تەندروستی دەگەیەنێت وڵاتی چین، چینیش ڕەزامەندی خۆی نیشانداوە.
سەرەڕای ئەوەی چین ئەمریکای بە تۆقاندن و دروستکردنی دڵەڕاوکێ لەلای هاوڵاتیانی وڵاتەکەی تۆمەتبارکرد، لە ئێستادا ڕەزامەندی نیشانداوە بۆ هاوکاری تەندروستی لەلایەن ئەمریکاوە.
جود دییەر وتەبێژی کۆسکی سپی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویەتەر لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەڕێگەی ناردنی تیمێکی تەندروستی شارەزا بۆ وڵاتی چین ڕێگری لە زیاتر پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆررۆنا بکات، هەروەها حکومەتی چین ڕەزامەندی خۆی نیشانداوە”.
ئەمەش لەکاتێکدایە دوو هەفتەیە ڤایرۆسی کۆرۆرنا وڵاتی چین و ٢٦ وڵاتی دیکەی گرتووەتەوە و تا ئێستا ٤٢٧ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٧ هەزار کەسیش هەڵگری ڤایرۆسەکەن کە زۆرترینیان لە وڵاتی چینە.
Back to top button